مه‌غریب له كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له‌نێوان ناوچه‌كانی ئه‌غادیر و تانتان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌شی وشكانیی و ده‌ریایی سازكرد.
به‌رپرسێكی مه‌غریبی له لێدوانێكیدا باسی له‌وه كرد كه پێش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا مانۆڕی ''ته‌وقه‌كردنی ئه‌تڵه‌سی ٢١-١'' سازكراوه و له مه‌غریبه‌وه كه‌شتی جه‌نگی بچووكی عه‌لال بن عه‌بدوڵڵا و له ئه‌مریكاوه كه‌شتی جه‌نگیی بچووكی مووشه‌ك هه‌ڵگری 'USS Porter' به‌شداریان كردووه.
به‌رپرسه‌كه باسی له‌وه كرد كه له هێزی ده‌ریایی مه‌غریبه‌وه پێنجه‌مین كه‌شتی جه‌نگیی بچووكی محه‌مه‌د و له ئه‌مریكاشه‌وه كه‌شتی جه‌نگیی بچووكی مووشه‌ك هه‌ڵگری 'USS Porter' له مه‌شقێكی هاوبه‌شدا یه‌كیان گرتووه و به به‌شداری فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری F-16 و F-5 و هێلیكۆپته‌ری SA330ی مه‌غریب له‌گه‌ڵ دوو كه‌شتی جه‌نگیی بچووكی مووشه‌ك هه‌ڵگری و كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ئایزێنھاوه‌ر، له‌نێوان ناوچه‌كانی ئه‌غادیر و تانتان-دا، مانۆڕێكی گه‌وره ئه‌نجامدراوه.
به‌رپرسه‌كه هیچ زانیارییه‌كی نه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ی مانۆڕه‌كه به‌ڕێوه‌چووه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له مه‌غریب بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و مانۆڕه‌ی رۆژی پێشتر به ناوی ''ته‌وقه‌كردنی هه‌وره‌بروسكه 2021'' ئه‌نجامدرا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه‌كان له پاڵ یه‌كدا مه‌شقیان كرد.
ئه‌مریكا و مه‌غریب له دووی تشرینی یه‌كه‌می 202دا له شاری ره‌بات رێككه‌وتنی هاریكاریی سه‌ربازی 10 ساڵیان واژووكردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.