Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 16:21

هاتووچۆی سلێمانی نزیکەى 3 هەزار ماتۆڕسکیلى دەستبەسەرداگیراو دەفرۆشرێت

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی نزیكه‌ سێ هه‌زار ماتۆرسكێلی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو ده‌فرۆشێت .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ ، ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوەبۆ سەرجەم هاوڵاتییان 
بڕی (۲٥۸۳) دوو هەزارو پێنج سەدو هەشتاو سێ ماتۆڕسکیلی دەست بەسەرداگیراو، ئامادەکراوە بۆ فرۆشتن بەشێوەی (ئاسن)، هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت بەشداربێت لە پڕۆسەی زیادکردنی ئاشکرا بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە: 
۱ـ کەسی بەشداربوو دەبێت چەکی پەسەندکراو ئامادەبکات بۆ رۆژی ئاشکراکردنەکە، بەبڕی (٥٠٠٠٠٠٠) پێنج ملیۆن دینار.
۲ـ کڕیار گشت خەرجییەکان و بڵاوکردنەوەی زیادکردنی ئاشکرا دەگرێتە ئەستۆ.
۳ـ دەبێت کڕیار لەماوەی (٥) پێنج رۆژدا سەرجەم ماتۆڕە پانکراوەکان بباتە دەرەوەی گەراجەکە. پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە رۆژانە بڕی (۱٠٠.٠٠٠) سەد هەزاردینار سزای دواکەوتنی لێ وەردەگیرێت.
٤ـ پڕۆسەی زیادکردنی ئاشکراکە لە بەرواری ۱/٤/۲٠۲۱ لە گەراجی کۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە قەرەتۆغان لە کاتژمێر ۱٠:٠٠ ی سەرلەبەیانی ئەنجام 
دەدرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.