Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 16:18

عێراق هه‌وڵده‌دات به‌شێک له‌ سنووری خۆی له‌گه‌ڵ سووریا دابخات

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند كه‌ به‌ ئامانجی رێگرتن له‌ دزه‌كردنی تیرۆریستانی داعش، ھه‌وڵده‌ده‌ن به‌شێك له‌ سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا دابخه‌ن.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا سه‌باره‌ت به‌ پێشھاته‌ ئه‌منییه‌كان داوه‌ و گوتی: "فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، ھه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه‌ به‌ ئامانجی پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی قه‌زا و چیای شنگال".

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ تیرۆریستانی داعش، ھه‌وڵده‌ده‌ن له‌ سووریاوه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ سنووری كارگێڕی ناوچه‌كانی سه‌ربه‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا و گوتی: له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا، ھێزه‌كانی پاسه‌وانیی سنوور، زنجیره‌یه‌ك ھه‌وڵی دزه‌كردنی تیرۆریستی داعشیان له‌ناو خاكی سووریاوه‌ بۆ ناو سنووری كارگێڕی ناوچه‌كانی سه‌ربه‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: "فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كان به‌ ئامانجی رێگرتن له‌ دزه‌كردنی تیرۆریستانی داعش، ھه‌وڵده‌دات به‌شێك له‌ سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا دابخات"

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.