Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:30

له‌ئێران 8 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداو هه‌زارو 300 که‌سیش برینداربوون

کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو له‌میانه‌ی رێوره‌سمه‌كانی چوارشه‌ممه‌ی سوور له‌ئێران 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو زیاتر له‌ هه‌زارو 300 كه‌سیش برینداربوون،87 كه‌سیش له‌وانه‌ به‌شێكی جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ 8 كه‌س له‌میانه‌ی رێوره‌سمه‌كانی چوارشه‌ممه‌ی سوور گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و زیاتر له‌ هه‌زار و 300 كه‌سیش برینداربوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ میر حسێن كولیفاند،سه‌رۆكی خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتن گوتی: له‌نێوان هه‌زارو 300 برینداره‌كه‌ 86 كه‌سیان به‌هۆی یارییه‌ ئاگرینه‌كان به‌شێك له‌ جه‌سته‌یان له‌ده‌ست داوه‌.

شایانی باسه‌ رێوره‌سمه‌كه‌ له‌كاتی رۆژئاوابوونی دوێنێ سێشه‌ممه‌ ده‌ستی پێكردووه‌و تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.