Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 03:58

هاووڵاتییه‌ک دوای 13 رۆژ له‌ وونبوونی ته‌رمه‌که‌ی له‌ زێی گه‌وره‌ دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی ره‌عد حه‌مادی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه‌ پیشه‌ی كاسبه‌ و دانیشتووی قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێره‌، دوای دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌ی رۆژێك كه‌سوكاره‌كه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.

ده‌ست به‌جێ كه‌سوكاری هاووڵاتییه‌كه‌ به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی ناوچه‌كه‌ به‌ دوای كه‌سه‌ وون بووه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن و له‌كاتی گه‌ڕانه‌كه‌دا جلو به‌رگی هاووڵاتییه‌كه‌ له‌سه‌ر زێی گه‌وره‌ له‌قه‌زای خه‌بات ده‌ۆزنه‌وه‌ و گومانی خنكانی لێده‌كه‌ن.

پاشان تیمی ژێرئاوی خه‌بات له‌ رووداوه‌كه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌و ئه‌وانیش به‌دوای كه‌سه‌ وون بووه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن.

ئه‌مڕۆ به‌یانی دوای 13 رۆژ گه‌ڕان ته‌رمی هاووڵاتییه‌كه‌ له‌نێو رووباره‌كه‌دا له‌نێوان گوندی زه‌نگه‌ل و گوندی سفه‌یه‌، به‌هاوكاری هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌.

44

سالار نامیق- پ. كوردستان تیڤی له‌خه‌بات

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.