Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:19

پارێزگاری هەولێر بێ ئاگادارکرنەوەی پێشوەخته‌ نەخۆشخانەی ئیمرجنسی بەسەرکردەوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو 16ی3ی2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوری د.دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە،

بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی نێو نەخۆشخانەکە و دڵنییابوون لە پابەندبوونی ئێشکگران و کارمەندانی تەندروستی و مامەڵەکردنیان لەگەڵ نەخۆش و پێشوازیکردنی هاوڵاتییان، نەخۆشخانەی ئیمرجنسی بەسەرکردەوە.

پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی یەکە یەکەی بەشەکانی بەسەرکردوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد، گفتوگۆی لەگەڵ یاوەری نەخۆشەکان و هاوڵاتییان کرد سەبارەت بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و مامەڵە و شێوازی پێشوازیکردنی کارمەندانی تەندروستیی لە نەخۆشەکانیان.

لەلایەن خۆیانەوە کەس و کار و یاوەرانی نەخۆشەکان، سوپاسی پارێزگاری هەولێریانکرد بۆ ئەو جۆرە سەردان و بەسەرکردنەوانە و هەروەها ستایشی ماندووبوون و شەونخونی سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی و بەڕێوەبەر و دەستە کارگێڕی نەخۆشخانەکەیان کرد، بۆ ئەو کارەی ئەنجامی دەدەن لەچارەسەرکردنی نەخۆشەکانیان.

پاشان پارێزگاری هەولێر، داوای لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی نەخۆشخانەکە کرد و ڕایگەیاند: "وێڕای ئەو کارە مرۆییە مەزنەی ئەنجامی دەدەن، هەرچی لەتواناتاندایە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان پێشکەشی بکەن، ئێمەش وەکو پارێزگای هەولێر، هەرچیمان بۆ بکرێت لەهاریکاری و یارمەتیدان و چارەسەرکردنی کەم و کوری و دابینکردنی پێداویستییەکانتان دڵنیابن درێغی لێناکەین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.