سهرۆك بارزانی پهیامێكی هاوخهمی ئاراستهی خانهوادهی دكتۆر كهمال مهزههر دهكات.
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانا و مێژوونووسی گەلەكەمان دكتۆر كەمال مەزهەرمان پێگەییشت. دكتۆر كەمال مەزهەر لە تەمەنی پڕ بەرهەمی خۆیدا خزمەتێكی زۆری نووسینەوەی مێژووی گەلەكەی كرد و كتێب و بەرهەمە زانستییەكانی گەنجینەیەكی گرنگ و بەهادارن و بوونە هۆی دەوڵەمەندتربوونی ڕەوتی توێژینەوە و زانست و كتێبخانەی كوردی. لە دەستدانی مرۆڤێكی زانای وەك دكتۆر كەمال مەزهەر بۆ گەلەکەمان خەسارەتێكی گەورەیە.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەموو هەڤاڵانی و، ناوەندە زانستی و ڕووناكبیری و سەرجەم ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو دكتۆر كەمال مەزهەر بە ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
١٦ـی ئاداری ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.