Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 03:58

تیمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌ پله‌ باڵاکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ 16/3/2021 به‌ سه‌رپه‌رشتی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌ ‌به‌رێوەبەری گشتی و ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌له‌ نێوان ‌ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و تیمیكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كوردستان به‌رێوه‌چوو.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ باس چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ده‌ستپاكی بۆ به‌رپرسانی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ نێویشیاندا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كراو گفتوگۆ له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی فۆڕمه‌كه‌ كرا.

هه‌رله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر له‌وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌ بایه‌خی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كرد له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

هه‌رله‌وته‌كه‌یدا ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی به‌پێویستی زانی هه‌موان پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرسی ده‌ست پاكی بن. دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ گفتوگۆی زیاتر له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و دامووده‌زگاكانی تری حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌تی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.