Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:24

جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم پێشوازی له‌ کۆماندەری ھێزی ھاوپەیمانانی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەمە، ٢٠٢١/٣/١٦، لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی کرد لە کۆماندەری ھێزی ھاوپەیمانانی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان جەنەڕاڵ (فرانچێسکۆ پرینچیپێ).

لە میانەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ كرا دەربارەی پڕۆسەی چاکسازی پێشمەرگە کە لە ئێستادا چەند ھەنگاوێکی باش بەرەو پێش چووە، تەوەرێکی تری دیدارەکە، چەند رێنمایەکی تایبەت بە چاکسازی پێشمەرگە و یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پلانەکانی داھاتوو باسی لێوەکرا .

لە کۆتایی دیدارەکەدا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سوپاسی ھەوڵ و ھاوکارییە بەردەوامەکانی ھێزەکانی ھاوپەیمانانى کرد، لای خۆشیانەوە جەنەڕاڵ فرانچێسکۆ دووپاتیکردەوە کە پشتیوان و ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەبن لە رووی سەربازی و ماددییەوە.

هه‌روه‌ها دوای دیداره‌كه‌ له‌ کاتژمێر ١٠:٥٥ خوولەکی پێش نیوەڕۆ، چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.