كاتژمێر یازده‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 16/3/2021، كوردستانیان و دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، پێنج خولهك بێده‌نگیان نواند.
سی و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ، 16/3/1988، رژێمی دڕنده‌ی به‌عس، به فڕۆكه و به بۆمبی كیمیایی و ژه‌هراوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردومان كرد و له ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار له خه‌ڵكی بێ‌تاوان و بێگوناهی ئه‌و شاره شه‌هید بوون و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ساڵانەش لەم ڕێكهوتهدا لەشاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ، بۆ بەرزڕاگرتنى یادى قوربانییانى ئەو کۆمەڵکوژییە چەندان چالاکیی جیاواز ئەنجام دەدرێت و له كاتژمێر 11:00ی سهرلهبهیانییش كه هاوكاتی ده‌ستپێكردنی كیمیارانهكه بوو، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جووڵه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی پێنج خولهك ڕاده‌گیرێ بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و قوربانیانی كاره‌ساته‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.