ئه‌مڕۆ 16ی ئازاری 2021 محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به ئۆتۆمبیلی مارسی د‌س بۆ 33 هه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ڕۆشته ئه‌و شاره.
میدیای حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: كه له ڕۆژی 7ی ئازاری 1991 ئه‌و ئۆتۆمبیله هی قاعیدی فیرقه‌ی 36ی سوپای عێراق بوو له سه‌راوی سوبحان ئاغای سه‌ربه سهدیدسادق ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
میدیای حزبی سۆسیالیس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ساڵانه محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له ڕۆژی 16ی ئازار به‌و ئۆتۆمبێله ده‌چێته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك لێكده‌درێته‌وه گه‌ر گه‌لی كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕیز بێت هیچ هێزێكی داگیركه‌ر ناتوانێت له كوردستان بمێنێته‌وه. بۆیه دروستبونی به‌ره‌ی كوردستان یه‌كڕیزی دروستكرد و ڕاپه‌ڕینی لێكهوهتهوه و به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان له ده‌ستی ڕژێمی به‌عس ڕزگار كرا.
ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه تێده‌په‌ڕێت كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو بۆردومانكرا.
له 16/3/1988 رژێمى سه‌دام حوسێن به چه‌كى كیمیایى شارى هه‌ڵه‌بجه بووردمانكرد و له ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار هاووڵاتى شه‌هید بوون و نزیكه‌ى ده‌هه‌زار هاووڵاتیش برینداربوون، ئه‌و بووردومانه ماوه‌ى دوو رۆژى خایاند.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.