لیزا فەلەکەیدن کاکەیی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکووک تەنیا گەڕانەوەی هێز و شکۆ نابێت بەڵک و گەڕانەوەی ئومێد و هیواش دەبێت بۆ نیشتیمانپەروەرانی شارەکە
لیزا فه‌له‌كه‌دین کاکەیی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایگه‌یاندووه: گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکووک تەنیا گەڕانەوەی هێز و شکۆ نابێت بەڵکو گەڕانەوەی ئومێد و هیوا دەبێت بۆ نیشتیمانپەروەرانی کەرکووک هەروەها کۆتاییهێنان دەبێت بە دەسەڵاتی داگیرکەر و خۆسەپێن، بێگومان ئەمەش بە دڵی میلیشیا نا یاساییەکان و عەرەبی هاوردە و کەسوکاری گیراوانی داعش نابێت".
ده‌شڵێت: میلیشیا نا یاساییەکان باش لەوە حاڵی دەبن کە دوای گەڕانەوەی پارتی چیدیکە وەک جاران ناتوانن زوڵم لە خێزانە کوردەکان بکەن ئەمەش وا دەکات کۆتایی بە سەردەمی زوڵم و داگیرکارییان بێت.
لیزا فه‌له‌كه‌دین کاکەیی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: عەرەبی هاوردە باش لەوە تێگەیشتووە کە بوونی پارتی لە کەرکووک واتا هەبوونی قەڵا و قەڵغانێکی پتەو بۆ پارێزگاریکردن لە گوندە کوردنشینەکان و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و تەعریبکردن،هەروەها گەڕانەوەی پارتی واتا گەڕانەوەی تەواوی ئەو کوردانەی کە دوای شازدەی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 لەژێر گوشار و هەڕەشە ماڵ و دەڤەری خۆیان جێهشتووە و روویان لە پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان کردووە، بێگومان بە گەڕانەوەی خەڵکی رەسەن بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان جێگەی عەرەبی هاوردە لە ناوچەکە لەق دەبێت و ناچار بە چۆڵکردنی دەبن.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت: کەسوکاری گیراوان و زیندانیانی داعش پێیان وایە بەم جۆرە گوشارانە پارتی رازی دەکەن کە گیراوانیان ئازاد بکرێن کە ئەمە تەنیا خەون و خەیاڵێکی سادەی خۆیانە، پارتی هێزێکی خاوەن پرەنسیپە و بەهەڕەشەی چەند هۆزێکی عەرەبی خۆسەپێن بکوژی ڕۆڵەکانی کەرکووک و کوردستان ئازاد ناکات بەڵکو لە رێگەی دادگا و یاساوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دەکات نەک لە رێگای عەشایەر و هۆز، چونکە ئەمە پرسی تیرۆرە و کاریگەری لەسەر ناوچەکە و تەواوی جیهاندا هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.