Erbil 27°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:20

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌نێو بوودجه‌ ئاشکرا ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو بوودجه‌دا له‌ %12.67 ه‌و پشكه‌كه‌ وه‌كو پێشتری لێ ناێیته‌وه‌.

ماجیده‌ ته‌میمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: هه‌رێمی كوردستان بوودجه‌ی سێ ساڵی راده‌ستی لیژنه‌ی دارایی  كردووه‌و زۆر هاریكاره‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا.

راشیگه‌یاند: پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو بوودجه‌دا له‌ %12.67 ه‌و پشكه‌كه‌ وه‌كو پێشتری لێ ناێیته‌وه‌.

هه‌ره‌وه‌ها گوتیشی: نامانه‌وێ به‌زۆرینه‌ بوودجه‌ په‌سند بكه‌ین،به‌ڵكه‌ ده‌مانه‌وێ هه‌موو لایه‌نه‌كان رازی بن .

ماجیده‌ ته‌میمی روونیشكردۆته‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی سائیرون نایه‌وێ كه‌س له‌ده‌ست بدات و ده‌ست بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان درێژ ده‌كات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.