Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:41

 به‌دروشمی (هه‌ڵه‌بجه‌، ژیانه‌وه‌و به‌رده‌وامی) یادی سی و سێهه‌مین ساڵرۆژی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 16-3-2021 زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌دروشمی (هه‌ڵه‌بجه‌، ژیانه‌وه‌و به‌رده‌وامی)  به‌ چه‌ند چالاكییه‌ك ، یادی سی و سێهه‌مین ساڵرۆژی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كاته‌وه‌چالاكییه‌كان  به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:


راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و زانكۆی سۆران به‌ناوی (ئه‌رشیفی دیجیتاڵی هه‌ڵه‌بجه‌) ،نمایشكردنی چالاكی هونه‌ری ژیان به‌رده‌وامه‌ ، كردنه‌وه‌ی باخچه‌ی (ژیانه‌وه‌) ،كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ی كۆمپیته‌ر له‌ كۆلێژی زانست ، كردنه‌وه‌ی ستۆدیۆی (زایه‌ڵه‌) له‌ كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان.


شایانی باسه‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16-3-2021 له‌ كاتژمێر دوو پاش نیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر چواری ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.