Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:14

فراکسیۆنی پارتی: له‌ ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا داوای ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زیاتری شاره‌که‌ ده‌که‌ین

کوردستان TV
100%

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایده‌گه‌ێنێت، كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كه‌یه‌كی ره‌شه‌ به‌ناو چاوی رژێمی به‌عس و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاك و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێراق.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان  ..

ئه‌مڕۆ 33یه‌م ساڵڕۆژی كاره‌ساتی كیمابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، كه‌ رژێمی به‌عس زیاتر له‌ پێنج هه‌زار هاووڵاتیی بێگوناحی به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌، شه‌هید كرد.

كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كه‌یه‌كی ره‌شه‌ به‌ناو چاوی رژێمی به‌عس و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاك و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێراق.

ئه‌گه‌رچی گیانی پاكی شه‌هیدان به‌ هیچ شتێك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌، به‌ڵام فراكسیۆنی پارتی جه‌خت له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌ ژیانێكی شایسته‌تردا بژین.

لێره‌وه‌ش ده‌ستخۆشی و پشتیوانیی خۆمان بۆ هه‌وڵ و بڕیاره‌كانی به‌رێز سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕین، كه‌ بریاری جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ داوه‌.

هه‌زاران دروود بۆ گیانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كوردستان

فراكسیۆنی پارتی

له‌ په‌رله‌مانی كوردستان

16ـی 3ـی 2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.