Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:27

سبەی لە په‌رله‌مانی عێراق یادی 33 ساڵەی کیمیابارانى ھەڵەبجە دەکرێتەوە

کوردستان TV
#7
100%

سبه‌ی 33 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كاته‌وه‌.

لەژێر چاودێری دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی سێشەممە 16ی ئاداری 2021، لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رێوڕەسمێک بەبۆنەی یادی 33 ساڵەی کیمیاباران کردنی ھەڵەبجەوە ساز دەکرێت و پێشانگایەکی وێنەی فۆتۆگرافیش دەکرێتەوە.

لە رێوڕەسمەکەدا جگه له ئەندامانی کوردی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەندامانی فراکسیۆنە جیاجیاكان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئامادەی دەبن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.