Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:27

به‌ مووشه‌ک بنکەی ئاسمانی بەلەد کرایه‌ ئامانج

کوردستان TV
100%

ژمارەیەك مووشەك ئاڕاستەی بنكەیەكی سەربازی بەلەد كران، لە پارێزگای سەڵاحەدین .

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە میدیاکانى عێراقى راگەیاندووە، به‌ موشەکى جۆرى کاتیۆشا بنکەى ئاسمانى بەلەد كرایه‌ ئامانج، کە دەکەوێتە سنورى پاریزگاى سەڵاحەدین لە باکوورى بەغدا، سێ مووشه‌ك له‌ ناو بنكه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێ بكه‌وێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها میدیا عێراقییه‌كان له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویانكردۆته‌وه‌، بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د به‌ حه‌وت مووشه‌ك كراوته‌ ئامانج.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.