Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:28

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی ده‌نگی له‌ که‌رکووک دوو که‌س برینداربوون

کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد، كه‌مێك پێش ئێستا دەنگی دوو تەقینەوە لەنێو خۆپێشاندانەکان بیسترا، تەقینەوەکەش بەهۆی بۆمبێکی دەنگییەوە بووه‌.

به‌ وته‌ی سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركووك به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوو كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و برینداربوونه‌ و گه‌یاندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان چاره‌سه‌ی پێویستیان بۆ كراوه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.