پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانى کوردستان ڕایدهگهیهنن ئەو هەموارەى بۆ یاساى دادگاى فیدڕاڵى ئامادەکراوە و لە پەرلەمانى عیراقى گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ڕهت دهكهنهوه.
ئهمڕۆ دووشهممه لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا نوێنەرى پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییهكانی کوردستان ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، کە هەموارى یاسای دادگاى فیدڕاڵى عیراقى پێداگیریی مەزهەبیی تێدایە و یاساى ژمارە سی دادگاکە مایەى مەترسییە.
فەرهاد کاکەیی، نوێنهری كوردانی كاكهیی، لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەدا گوتى: ئەو هەمواركردنهكه مەترسیی تێدایە، بۆ دادگاى فیدڕاڵى نابێ بڕوات چونکە، کاریگەرى دەبێت لەسەر چۆنییەتى پێکەوەژیان.
کاکەیی گوتیشی: ئەگەر هەمواركردنەكە دەنگی لەسەر بدرێت، ئەوا عیراق بەرەو وڵاتێکی ئیسلامی سیاسی دەڕوات، ئەوەش پێچەوانەی دەستورە.
گوتیشی: تەنیا مەترسی نییە بۆ سەر هەشت پێکهاتە ئایینییەکەی عیراق بەڵکو مەترسییە بۆ سەر پێکهاتە نەتەوەییەکانی وەک کورد، تورکمان و ئاشورییەکان، چونکە بەیانی هەر یاسایەک کە جێی ناکۆکی لایەنەکان بێت و پەنا ببردرێتە بەر دادگای فیدراڵی، ئەوا دادگای فیدراڵی بەو جۆرە دایدەڕێژێتەوە و تێیدەپەڕێنێت کە لە بەرژەوەندی پێکهاتەی شیعە بێت، چونكە دەبنە زۆینە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.