ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، هەردوو حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی دووههزار و بیست و یهك گەیشتوونەتە نیمچە رێککەوتن.
ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد ئیبراهیم، ئەندامی لێژنەکە لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: بەهۆی چەند رێکارێکی هونەری پرۆژەیاسای بودجە نەخراوەتە ناو کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان.
محەمەد ئیبراهیم هەروەها رایگەیاند: ههرێم و بەغدا لەبارەی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەوە گەیشتوونەتە نیمچە رێککەوتنێک و دواخستنی دەنگدانی پرۆژەیاساکەش بۆ پێدانی کاتێکی زیاتر بووە بە تەواوکردنی رێککەوتنەکە.
هەرچەند محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان بڕیاری دابوو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی دووههزار و بیست و یهك بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام نەخراوەتە ناو بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.