پۆلیسی سۆران رایگهیاند: هێزهكانیان به هاوكاری ئاسایش و كارمهندانی فرۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێر باندێكی ساختهكردنی دراویان دهستگیركردووه
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران هاتووه، دوای ئاگادارکردنەوەی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران لەلایە سێ ھاووڵاتی لەسنووری بەرێوەبەرایەتیەکەمان کەوا ھەر یەکەیان بری (50$) دۆلاری ساختەیان وەرگرتووە، دەست بەجێ بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی راسپارد بەمەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتباران .
پۆلیسی سۆران دهڵێت: بەزووترین کات توانرا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکرێت کە سێ کەسیان دانیشتوی شاری ھەولێر بوون بەھاوکاری نەھێشتنی تاوانی ھەولێر دەستگیرکران بەناوەکانی (ک،خ،ع)و(ا،ق،ف)و(ک،ص،ک)وە تۆمەتباری چوارەم کە ناوی (ب،ا،ف) لە دەرەوەی وڵات بوو كاری ھاوردەکردنی دراوە ساختەکان بوو، توانرا بگەرێندرێتەوە و بەھاوکاری ئاسایش و پۆلیسی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەستگیربکرێت، دهست بەسەر بڕی (5650$)پێنج ھەزار و شەسەدو پەنجا دۆلاری ساختە گیرا و تۆمەتباران بەبریاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون بەپێی ماددە(281)لە ی.س عراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
پۆلیسی سۆران سوپاسی فڕۆكەخانەی هەولێر ئەفسەرو كارمەندای ئاساییش، نشینگە ، پۆلیس بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات، هەولێر دهكات كەهاوكاریان بوون بۆ دهستگیركردنی ئهو بانده.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.