Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:17

چه‌کدارانی په‌که‌که‌ بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیایان بۆردومان کردو تۆپخانه‌کانی تورکیاش وه‌ڵامیاندانه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی تورکیایان بۆردومان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا سوپای توركیا بە چڕی سنوری دەراو و  سەری ڕۆبی و ڕواڵیان له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی تۆپباران كرده‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كاتژمێر 12:30 خوله‌كه‌ی دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ گه‌ریلاكانی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی تورکیایان بۆردومان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا سوپای توركیا بە چڕی سنوری دەراو و سەری ڕۆبی و ڕواڵیان له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی تۆپباران كرد.

لەوبارەیەوە ئێحسان چەڵەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ئه‌م ناوچاونه‌ی بۆردومانكردووه‌.

گوتیشی: ئەو تۆپبارانە زیانی گیانی بۆ خەڵکی ناوچەکە نەبووە و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌هۆی دووری بنكه‌و باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌، زیانەکانی پەکەکە نه‌زانراوه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.