Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:16

پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانى هه‌رێمی کوردستان هەموارکردنی یاساى فیدراڵى ڕەت دەکەنەوە

کوردستان TV
100%


 پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانى کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن ئەو هەموارەى بۆ یاساى دادگاى فیدڕاڵى ئامادەکراوە و لە پەرلەمانى عیراقى گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌15 ى 3 ى 2021، لە کۆنگرەیەکى  رۆژنامه‌وانیدا نوێنەرى پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییه‌كانی کوردستان رایانگه‌یاند:  هەموارى یاسای دادگاى فیدڕاڵى عێراقى پێداگیریی مەزهەبیی تێدایە و یاساى ژمارە 30ى دادگاکە مایەى مەترسییە.

فەرهاد کاکەیی، نوێنه‌ری‌ كوردانی كاكه‌یی، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئەو هەمواركردنه‌كه‌ مەترسیی تێدایە، بۆ دادگاى فیدڕاڵى نابێ بڕوات چونکە، کاریگەرى دەبێت لەسەر چۆنییەتى پێکەوەژیان.

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا عەباس سەعدى ئەندامى بۆردى ناڕەزایی پێکهاتەکانی كوردستانی خوێنده‌وه‌ و رایگه‌یاند: لە ڕوانگەى گرنگیی پێگەى ئەو دادگایەى کە لە عیراق هەیەتى، بەتایبەتى بە هەندوەرگرتنى بڕیارەکانى ئەو دادگایە، پێکهاتەکان کۆمەڵێک داواکارییان هەیە، لەوانەش:

1ـ یاساى دادگاى فیدڕاڵى لە کەش و هەوایەکى ئارامدا کارى لەسەر بکرێت.

2ـ  یاساکە نەبێتە هۆکارێکى سیاسی و وابەستەى پڕۆژەى دیکە بکرێت.

3ـ پێویستە یاساکە دووربێت لە ململانێی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئایینى و بەیەکەوەژیان و ئەو داڕشتەیە بە خۆیەوە بگرێت.

دواتر ئەو داواکارییانەى پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییانە ئاراستەى دەستەى سەربەخۆی مافەکانى مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان کرا بۆ ئەوەى لە ڕێگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە ئاراستەى حکوومەتى ناوەندى و پەرلەمانى عێراقى فیدڕاڵ بکرێت بۆ ئەوەى بەیەکەوە ژیان و کارکردنى هەمووەکى لە عێراق بەردەوام بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.