Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:49

په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر: پاره‌ی وانه‌بێژی دابه‌شده‌کرێت

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌پاره‌ی وانه‌بێژی  دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌: به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: كه‌ئاگاداری سه‌رجه‌م  بەڕێوەبەری قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌،  سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 16 ى 3 ى 2021 ،  پاره‌ی وانەبێژی  بۆ مانگی  10 ساڵی 2020، بۆ ماوەی 3 ڕۆژ دابەش دەکرێت لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: پێویسته‌ وانەبێژان ئاگادار بکرێنەوە کەوا خۆیان ئامەدەبن بۆ وەرگرتنی  بره‌ پاره‌كه‌یان ، لە گەڵ ھێنانی (ناسنامەی کەسیەتی) بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی .

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.