Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:26

شێروان میرزا: نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار جێگیرکراوە و وەک جارانی لێنایەتەوە

دۆلار و دینار
کوردستان TV
100%

ماوەیەكە لە میدیاكان باس لەوە دەكرێت پەرلەمانی عێراق بە بڕیارەكەی بانكی ناوەندی بۆ كەمكردنەوەی بەهای دینار، رازی نییە و سوورە لەسەر ئەوەی نرخەكە بۆ ئاستی جاران بگەڕێنێتەوە، یان بە نرخێكی تر جێگیری بكات و كەمێك بەها بە دینار بداتەوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ نییه‌. 

شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئەوەی لەسەر بەرزكردنەوەی بەهای دینار دەگوترێت، راست نییە و نرخی دینار لەو ئاستەدا جێگیركراوە كە بانكی ناوەندی عێراق بڕیاری لەسەر داوە، بڕیارەكەش بە هاوئاهەنگی بانكی جیهانیی بووە و حكوومەتیش پەسندی كردووە. 

ڕوونیشیكرده‌ووه‌ تەنیا ئەوە لەو پێوەندییە لە ئارادایە، بریتییە لە دانانی لیژنەیەك بۆ كاریگەرییەكانی دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی لەسەر بازاڕ و دەرهاویشتەكانی، لیژنەكە دوای هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون، راپۆرتی خۆی پێشكەش دەكات، مەرج نییە دوای راپۆرتەكەش نرخی دینار دەستكاری بكرێت. 

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق، لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەونیدا لە 19‌ی كانوونی یەكەمی 2020 ڕایگەیاند: لەمەودوا وەزارەتی دارایی دۆلارێك بە نرخی 1450 دینار بە بانكی ناوەندی دەفرۆشێت، بڕیاریشە بانكی ناوەندی بە 1490 دینار، دۆلار بخاتە بازاڕەوە. 

دوای ئەم بڕیارە، بازاڕەكان بە تەواوی شێوان و هەر 100 دۆلار كە بە 124 هەزار دینار ئاڵوگۆڕ دەكرا، لە پڕدا هەڵكشا و قۆناغ بە قۆناغ زیاتر لە بەهای دینار كەم بووەوە، ئێستا هەر 100 دۆلار بە نزیكەی 146 هەزار دینار ئاڵوگۆڕ دەكرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.