Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:26

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ باره‌ی بڕیاری که‌ره‌نتین‌ و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%


 گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی كه‌می ڕێژه‌ی تووشبوان له رۆژانی پشوو ڕایده‌گه‌ێنێت: نۆڕینگه و تاقیگه‌كان له‌ رۆژانی هه‌ینی تێست كه‌متر وه‌رده‌گیرێن، له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری كه‌ره‌نتینه‌ و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات به‌ پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی نوێ بۆ ڕه‌وشی كۆرۆنا پێشنیاز ده‌خه‌ینه‌ ڕوو.
 ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 15 ى 3 ى 2021 ، د. ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هۆی كه‌می ژماره‌ی تووشبون له‌ رۆژانی هه‌ینیدا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نۆڕینگه‌ و تاقیگه‌كان له‌و رۆژه‌دا‌ داخراون، نه‌خۆش كه‌متر سه‌ردان ده‌كا و حاڵه‌ته‌ گوماناوییه‌كانیش كه‌متر كۆ ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و ڕێژه‌ تووشبوونه‌ی رۆژانی هه‌ینی، هی خاڵه‌ سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كانه‌، به‌ڵام له‌ پلاندایه‌ له‌ رۆژانی پشووش تێست زیاد بكه‌ین.
به‌پێی دواین راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 392 كه‌سی دیكه‌ له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و 7 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.