Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:16

نرخی نه‌وت بەرزبۆوە

کوردستان TV
100%

نرخی نه‌وتی خاو جارێكی دیكه‌ به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی و له ‌ئێستادا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 69 دۆلار و45 سه‌نت  مامه‌ڵه‌ی پێده‌كرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ى 3ى 2021، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 69 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەکراو و هەر بەرمیلێک نەوتی  تەکساسی ئەمریکاش لە سەرووی 65 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا.

ماوه‌یه‌كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جموجوڵه‌ پیشه‌سازی و بازرگانییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێده‌چێت نرخه‌كه‌ زیاتر به‌رزببێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، له‌ مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمار كرد، به‌ جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ خوار 25 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.


دارشتنه‌وه‌ هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.