Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 13:28

عه‌ره‌بی هاورده‌ی هۆزی شه‌مه‌ر دووباره‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر زه‌وی جوتیارانی کورد له‌ په‌لکانه‌

کوردستان TV
100%

عه‌ره‌بی هاورده‌ی هۆزی شه‌مه‌ر دووباره‌ چوونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی جوتیارانی كورد له‌ گوندی په‌لكانه‌ له‌ شارۆچكه‌ی دوبز و خێوه‌تیان داناوه‌ و داوا له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن گونده‌كه‌ ڕاده‌ستی عه‌ره‌بی هاورده‌ بكات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ خه‌ڵكی گوندی په‌لكانه‌ له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ به‌ كوردستان تیڤیان ڕایگه‌یاند: عه‌ره‌بی هاورده‌ به‌نیازن سبه‌ی به‌ پاڵپشتی هێزه‌ عێراقییه‌كان زیاتر بێنه‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی كورد داگیر بكه‌ن.

هاوكات ڕاشیانگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك دانیشتووانی گوندی په‌لكانه‌ ناهێڵین گونده‌كه‌مان داگیر بكرێت، به‌ڵام پێویستمان به‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌ كه‌ بێن به‌ هانامانه‌وه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.