Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:25

ئاگادارییەک له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە لە دەرەوەی هەرێمن

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانێك دەردەکات سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی کە لەدەرەوەی هەرێمن و لەبەر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و داخستنی دەروازە سنوریەکان و نەبوونی هۆکاری گواستنەوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی تر نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لە دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم.

فەرمانەکە بە ژمارە ٢٦٩٥ لە ڕێکەوتی ١/٣/٢٠٢١ دەرچووە و ئەو بڕیارانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:

  • پێدانی ماوەی ٩٠ ڕۆژ بەو فەرمانبەرانەی کە لە دەروەی هەرێمن, لە ڕێکەوتی دەرچوونی ئەم فەرمانە, بۆ ئەوەی بتوانن له‌و ماوه‌یه‌دا بگەڕێنەوە هەرێم و  دەست بەکار ببنەوە.

  • ئەژمارکردنی ماوەی کۆتایی هاتنی مۆڵەته‌که‌یان تاکو دەستبەکاربوونەوەیان بە مۆڵەتی بێ مووچە.

  • ئەگەر فەرمانبەر دەستبەکار نەبووەوە لە ماوەی دیاریکراوی بڕگەی یەکەم کە ٩٠ ڕۆژە، ئەوا بە پێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوه‌کان لە هەرێمی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

١٣/٣/٣٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.