وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٨٦٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٢ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٩٤٢ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٧٥٨ ھەزار و ١٨٤ کەس و لەو ژمارەیەش ١٣ ھەزار و ٧٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٨٥ ھەزار و ٧٧٠ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.