Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 13:57

تیرۆریستانی داعش هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ سووریاوه‌ دزه‌ بکه‌نه‌ ناو عێراق

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ھه‌وڵێكی دزه‌كردنی تیرۆریستانی داعش له‌ سووریاوه‌ بۆ ناو عێراق راگه‌یاند.

ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق به‌ پشت به‌ستن به‌ راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو، ھێزێكی فه‌وجی سێ سه‌ربه‌ لیوای شه‌ش له‌ فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی شه‌شی سنوور، به‌رپه‌رچی ھه‌وڵێكی دزه‌كردنی ژماره‌یه‌ك تیرۆریستانی داعشیان له‌ناو خاكی سووریاوه‌ به‌ ئاراسته‌ی سنووری كارگێڕی ناوچه‌ی دوكچی رۆژئاوای چیای شنگال داوه‌ته‌وه‌ .

سوپای عێراق ده‌شڵێت:  شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان ھێزه‌كانی فه‌وجی سێ و ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له‌ چیای شنگال روویداوه‌ كه‌ 30ی خوله‌ك به‌رده‌وام بووه‌ و له‌ میانیدا، ھه‌وڵه‌كه‌ پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌ و تیرۆریستانی داعش به‌ره‌و سووریاوه‌ ھه‌ڵاتوون.

سوپای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدراوه‌ كه‌ دواتر ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، ئۆپه‌راسیۆنێكیان به‌ ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له‌ چیای شنگال ئه‌نجامداوه‌ كه‌ له‌ میانیدا، تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ ھه‌ڵاتوون و له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یشدا، پاسه‌وانێكی سنوور كوژراوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.