ئەمڕۆ 118 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی باوکی رۆحیی کورد ژەنەراڵ مستەفا بارزانی، رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان تێدەپەڕێت.
لهراگهیاندراوێكیشدا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لهپهرلهمانی كوردستان بڵاوی كردهوه: لەم یادە پڕ شکۆیەدا، گەڕانەوە بۆ ئەخلاقیات و ئاکارە بەرزەکانی باوکی رۆحیی کورد بە تاکە رێگای گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانی گەلەکەمان، دادەنێین.
راشیدهگهێنێت:بارزانی نەمر، کە هەموو ژیانی بۆ خزمەتی گەلی کوردستان و دۆزە رەواکەی تەرخان کرد، رۆڵی سەرەکی لە بەدەستهێنانی مافە کولتوری و سیاسییەکانی گەلی کوردستان لە رێککەوتنی 11ـی ئاداری 1970.
دهقی راگهیاندراو:
ئەمڕۆ 118 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی باوکی رۆحیی کورد ژەنەراڵ مستەفا بارزانی، رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان تێدەپەڕێت.
لەدایکبوونی بارزانی نەمر خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزووتنەوەی کوردایەتی و خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلەکەمان.
بارزانی نەمر، کە هەموو ژیانی بۆ خزمەتی گەلی کوردستان و دۆزە رەواکەی تەرخان کرد، رۆڵی سەرەکی لە بەدەستهێنانی مافە کولتوری و سیاسییەکانی گەلی کوردستان لە رێککەوتنی 11ـی ئاداری 1970.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە شانازییەوە یادی لەدایکبوونی رێبەر مستەفا بارزانی دەکاتەوە و جەخت لە پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش و راپەڕینەکانی گەلی کوردستان لە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان، دەکاتەوە.
لەم یادە پڕ شکۆیەدا، گەڕانەوە بۆ ئەخلاقیات و ئاکارە بەرزەکانی باوکی رۆحیی کورد بە تاکە رێگای گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانی گەلەکەمان، دادەنێین.
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان
١٤ی٣ی٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.