ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدهگهێنێت، له دانیشتنی سبه‌ی دووشه‌ممه، پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی 2021 ناخرێته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵكو دانیشتنه‌كه ته‌نها تایبه‌ت ده‌بێت به ته‌واوكردنی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای دادگای فیدراڵی.
ماجیده ته‌میمی ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه له دانیشتنی سبه‌ی دووشه‌ممه، پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی ٢٠٢١، ناخرێته ده‌نگدانه‌وه.
ماجید ته‌میمی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌ھۆی ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی داوایكردووه دوایین كۆبوونه‌وه به ئامانجی پێداچوونه به ژماره‌یه‌ك له بڕگه‌كانی پڕۆژه یاساكه‌دا ساز بكات، پڕۆژه‌یاساكه نه‌خراوه‌ته نێو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
گوتیشی: دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ته‌نها تایبه‌ت ده‌بێت به ته‌واوكردنی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای دادگای فیدراڵی.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی رایگه‌یاندبوو كه ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه، ده‌خرێته نێو كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ی دووشه‌ممه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.