Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:35

ئه‌مڕۆ کۆتا ڕۆژی راوه‌ ماسییه‌ و له‌سبه‌یه‌وه‌ بۆ ماوەى 3 مانگ قەدەغە دەکرێت

کوردستان TV
100%


لە سبەی دووشه‌ممه‌وه‌ 15 ى 3 ى 2021، بۆماوەى سێ مانگ راوکردنى ماسى قەدەغە دەکرێت، پۆلیسى دارستانیش رێوشوێنى پێویست بۆجێبەجی کردنى ئەو بڕیارە دەگرێتە بەر.
بەپێی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێترنەری، لە بەرواری (15-3-2021) تاکو ( 14-6-2021) ڕاوکردنی ماسی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەدەکرێت.
له‌و ماوه‌یه‌دا پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، لە دەریاچە و رووبارەکان لە رێگەى دانانى خاڵى چاودێرى و مەفرەزەى گەڕۆکەوە پارێزگارى لە سامانى ماسى دەکەن، داواى لە هاوڵاتیانیش کراوه‌ لەو ماوە دیاریکراوەدا خۆیان بەدوور بگرن لە راوەماسى و پابەندى رێنماییەکان بن.


شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.