جوتیارێكی نموونه‌یی كوردستان له پێگه‌ی خۆی چه‌ند وێنه‌یه‌كی داناوه و بۆ جوتیاره‌كانی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست ده‌دات.
ئازاد محه‌مه‌د "یه‌كێكه له جوتیاره نموونه‌ییه‌كانی كوردستان و چه‌ندین داهێنانی له بواری كشتوكاڵ هه‌یه و ده‌ڵێت: لێره به دواوه به ته‌واوی بۆم ده‌ركه‌وت كه نابێت ئێمه به ته‌نها ئاو و خۆراك بكه‌ینه بنی داره‌كان، به‌ڵكوو ده‌بێت به‌پێی ته‌مه‌ن و گه‌وره‌بوونیان ئاو و خۆراك دووربخه‌ینه‌وه له بنی داره‌كان، تا ئه‌و ڕه‌گه دوورانه له كه‌م ئاوی و قرتان بپارێزرێن، كه له مانگی هه‌شت و نۆ ئاویان پێ ناگات و تووشی زیان ده‌بن و ده‌بێته هۆی لاوازبوونیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.