Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 02:53

چێلسی و لیدز یونایتد یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی بیست وهه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی چێڵسی بووه‌ میوانی یانه‌ی لیدز یونایتد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه‌ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
 له‌ یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، له‌ ڕیزی چێڵسی هه‌ریه‌ك له‌ تیمۆ ڤێرنێرو كای هاڤێرتز و كریستیان پولیسیچ و نگۆلۆ كانتێ چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له‌ گۆڵی لیدز یونایتد تاقیكرده‌وه، له‌و لاشه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ڕافینهاو ڕۆدریگۆ و تایلێر ڕۆبێرتس چه‌ند هێرشێكیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی بلوز، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن و هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی چێڵسی له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاویه‌ك خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و خاڵه‌كانی لیدز یونایتدیش له‌ پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته‌ سیی و شه‌ش خاڵ.

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.