له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی میسری، دكتۆر پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان ، به‌شداری له 37 مین كۆنگره‌ی (دیالۆگی ئایین و كه‌لتوره‌كان) كرد كه له شاری قاهیره به به‌شداری نوێنه‌ری 47 وڵات له رۆژانی 13تا14/3/2021 سازكرا.
له‌و كۆنگره‌یه چه‌ندین دیراسات و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت سه‌باره‌ت به پێكه‌وه ژیانی ئاینی و كه‌لتوره جیاكان، له میانه‌ی كۆنگره وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌گه‌ڵ شاندی چه‌ندین وڵات كۆبۆوه و باسی له پێكه‌وه ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ی له كوردستان كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێكهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه پیكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌یه‌كانی كوردستان پێك هاتووه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باس له سه‌ردانه میژوویه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا بوو بۆ هه‌ولیری پایته‌خت و گرنگی ئه‌و سه‌ردانه.
هه‌ر له چوارچیوه‌یه‌دا دكتۆر پشتیوان سادق سه‌ردانی گلیسهی مه‌ریه‌م عه‌زرای له ناوچه‌ی مه‌عادی كرد و له لایه‌ن دانیال ئه‌سقه‌فی مه‌عادی ،جێگری پاپا دانیال پێشوازی لێكرا، له‌و سه‌ردانه راوبۆ چوون سه‌باره‌ت به كه‌لتوری پێكه‌وه ژیان له كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.