Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:32

پیاوێک لەپرسەی هاوسەرەکەی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
#7
100%

گەنجێکی تەمەن سی ساڵ دانیشتووی گوندێكی ناحیەی ئەتروش له‌ دوای نه‌مانی هاوژینه‌كه‌ی ئه‌مرۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

دوو رۆژ لەمەو بەر هاوسەری ئەم گەنجە بەڕووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا، دوای دوو رۆژ لەگیان لەدەستدانی خێزانەکەی به‌رگه‌ی دووری هاوژینه‌كه‌ی نه‌كرد ئه‌مرۆ ئەویش بە فیشه‌كێكی کلاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شایتحاڵێك بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەم گەنجە بەرگەی ئەوەی نەگرت بەبێ خێزانەکەی بژیت بۆیە ماوەی دوو رۆژە هۆشی لەسەر خۆی نەمابوو تا خۆی کوشت، دواتریش تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد لەدهۆك کرا.

جێی ئاماژەیە ئەم گەنجە خەڵکی گوندی بلانە لەسنوری ناحیەی ئەتروش.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.