ئەمڕۆ شەممە 13ـ3ـ2021 لە سەلاحەددین لەگەڵ تیمی پارتی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی سەرۆک بارزانیمان كرد.
مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له ئهكاوتنی تایبهتی خۆی فهیسبووك بڵاویكردهوه رایگهیاند: لە كۆبوونەكەدا سەرەتا كورتەیەكمان لەبارەی كار و بەرنامەكانی حكوومەت و هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی لە بواری كەرتی نەوت و پێشمەرگە و بوارە جیاجیاكانی تر و هەنگاوەكان بۆ زیادكردنی داهاتی حكوومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان، بۆ جەنابی سەرۆک خستەڕوو.
هەروەها جەختیشمان لەوە كردەوە، كە كابینەی حكوومەتی هەرێم، وەك تیمێكی هەماهەنگ و پتەو و بە بێ جیاوازیی نێوان لایەنە پێكهێنەرەكانی، كاروبارەكانی خۆی بەڕێوە دەبات و هەوڵی ئەوەش دەدات، كە بۆ دابینكردنی داهات و خزمەتكردنی خەڵك، پشت بە خۆی و تواناكانی هەرێم ببەستێت.
لە كۆبوونەوەکەدا، جەنابی سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا، بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەكان لە ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و گرینگی یەكڕیزیی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕوون کردینەوە و ئامۆژگاریی پێویستیشی خستەڕوو.
هەروەها دەستخۆشیشی لە هەوڵ و ماندووبوونی تیمی پارتی لە حكوومەت كرد و فەرمووی، پێویستە هەمووتان ، خۆتان بە خزمەتكاری گەلی كوردستان بزانن و دەبێ لەناو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و خەڵكی هەژاری وڵاتدا بن و هەموو هەوڵەكان، لەوەدا چڕ بکەنەوە، كە دەستەڵات بە دروستی و بۆ خزمەتی جەماوەر بە كار بهێندرێت . ئاماژەی بەوەشدا، كە ڕێبازی بارزانی ڕێبازی خزمەتكردنی خەڵكە و پێویستە خەڵكی كوردستان، كەرامەتی خۆی لە حكوومەتەكەی خۆیدا ببینێتەوە.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا، جەنابی سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ حكوومەتی هەرێم دووپات كردەوە و داوای كرد حكوومەت بە پێداگری و هێزەوە لەسەر پڕۆسەی چاكسازی بەردەوام بێت و ئامادەیی خۆشی دەربڕی كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی، بە ھەموو شێوەیەک یارمەتیدەری حكوومەتی هەرێم دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.