ئهمرۆ شهممه 13 ى 3 ى 2021، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند، بكوژانی عەلی سەباح ئەو گەنجەی دوێنێ تەرمەكەی لەناو سندوقی ئۆتۆمبێل لهسنوری قهزای دهشتی ههولێر دۆزرایەوە دەستگیر كران.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر بڵاوی كردهوه: دوێنێ لە سنووری قەزای دەشتی ھەولێر تەرمی ھاووڵاتی عەلی سەباح سوار قادر، بە كوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە.
راشیدهگهیهنن: دەست بەجێ تیمی لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان ھەڵسا بە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكە و دۆزی تاوانبار، لە ئەنجامدا توانرا شەوی رابردوو تاوانباران دەستگیر بكرێن كە دانیشتووی (بنەسڵاوە)ن.
دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر:
دوێنێ 12-3-2021 لەسنوری قەزای دەشتی هەولێر تەرمی هاووڵاتی(علی صباح سوار قادر) بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دۆزرایەوە.
دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بەلێکۆڵینەوە لە تاوانەکە و دۆزینەوەی تاوانباران،لە ئەنجامدا توانرا شەوی ڕابردوو تاوانباران دەستنیشان بکرێن کە دانیشتووی (بنەسلاوە)ن و دواتریش بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژ(ع.أ.ع)وهەریەک لە هاوکارانی بکوژ(ب.ع.أ)و(ش.ه.ج)لەگەڵ چەکی جۆری (دەمانچە)کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە دەستگیرکران. تاوانباران دانیان بە تاوانەکە دانا و بکوژ لەسەر کیشەی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە.
لێرەوە جارێکی تر هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ تاوانبارێک لەدەستی یاسا ڕزگاری نابێت وهەمیشە چاو کراوەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.