دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 12 ى 3 ى 2021، لە گەروی سنگای دەڤەری سیدەکان، بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێك كه‌له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه دانرابوویه‌وه، به‌هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی بوونه قوربانی، پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌ناوی " تاریق قادر خاڵند" شه‌هید بوو ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كات و رایدهگهێنێت:به‌داخه‌وه هه‌واڵی شه‌هیدبوونی پێشمەرگەی كوردستان (تاریق قادر خالند)مان پێگەیشت کە شەوی هەینی لە دەڤەری سیدەكان بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی چەکدارانی پەکەکە بەئۆتۆمبێلێكدا تەقیەوە و لەئەنجامدا خۆی شەهید بوو و پێشمەرگەیەكی تریش کە هاوەڵی بوو بریندار بوو.
ده‌شڵێت: وێڕای ئیدانەکردنی توندی ئەم ڕەفتارەی چەکدارانی پەکەکە، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و کەس و کار و دۆستانى دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر:
بۆ بەڕێز/ بنەماڵەی شەهید (تاریق قادر خالند)
به‌داخه‌وه هه‌واڵی شه‌هیدبوونی پێشمەرگەی كوردستان (تاریق قادر خالند)مان پێگەیشت کە شەوی هەینی لە دەڤەری سیدەكان بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی چەکدارانی پەکەکە بەئۆتۆمبێلێكدا تەقیەوە و لەئەنجامدا خۆی شەهید بوو و پێشمەرگەیەكی تریش کە هاوەڵی بوو بریندار بوو.
بەمبۆنەیەوە، وێڕای ئیدانەکردنی توندی ئەم ڕەفتارەی چەکدارانی پەکەکە، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و کەس و کار و دۆستانى دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەئێوەی بەڕێز و كەسوكاری ببەخشێت و ئەمە دواناخۆشیتان بێت، هەروەها نزا دەکەین خودای گەورە شیفای کاک (مزەفەر فەرهاد حەسەن) بدات و بەسەلامەتی بگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی.
انا للە وانا الیە را‌جعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2021.3.13
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.