بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ڕۆژئاوای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: دوای ئەوەی زانیاریمان بەدەست گەیشت کە گروپێکی چەکداری کەپێکهاتون لە چوار کەس لەڕێگای نێوان چەمچەماڵ تەکیەی کاکەمەند هەستاون بەڕێگریکردن و بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان وە کوشتنی هاوڵاتیەکی عەرەب بەناوی (ی ، ھ ، ع ) لە (٥_٣_٢٠٢١)
لەو پێناوەدا بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان لواو(عەلی شەهید محەمەد ) هێزەکانمان کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون
سەرەنجام لە (٨_٣_٢٠٢١) دووکەس بەناوەکانی ( ب،ل،ح) و (ح،ب،و) لە (٩_٣_٢٠٢١)کەسێکی دیکە بەناوی (د، أ ، ش) دەستگیرکران ، کەسەرجەمیان خەڵکی قەزای چەمچەماڵن .
ڕاشیگهیاند: تاوانلێکراوەکە بەڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی پارێزگای (بغداد)ە دوو منداڵی خۆی و ئامۆزایەکی لەگەڵدابووە ویستویانە بۆ گەشتکردن بچن بۆ شاری سلێمانی
تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤٠٥) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ڕۆژئاوای سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.