ئومێد خۆشناو،پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كۆبوونه‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆن چه‌ندین پرس و ئه‌گه‌ر و بژارده له‌به‌ر ده‌ست بوون، به‌ڵام كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی گشتی باس نه‌كراوه.
پارێزگاری هه‌ولێر راشگه‌یاند، بۆنه‌كانی ئازار و نه‌ورۆز به‌رز راده‌گیرێن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه گردبوونه‌وه روونه‌دات و خه‌ڵك و هاووڵاتیانیش ده‌توانن گه‌شتی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام به جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و پاراستنی ژینگه.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر داوای له هاووڵاتیان كرد بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆن تایبه‌ت به خۆپارێزیی له‌به‌رچاو بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.