Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:14

چاره‌نووسی کورسییه‌که‌ی پاپا فرانسیس به‌کوێ گه‌یشت ؟

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كردووه‌ كه‌ لایه‌نه‌ رێكخه‌ره‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كورسییه‌كه‌ی پاپا فرانسیس،پاپای ڤاتیكانیان له‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ رێكخه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بوون بۆ شاری ئور له‌ پارێزگای زیقار، وه‌رگرتووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ كورسییه‌كه‌ له‌ شوێنێكی هه‌میشه‌یی له‌نێو كۆشكی حكومه‌ت داده‌ندرێت كه‌ شیاوی گرنگییه‌كی بێت .

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ شاری ئور، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی مه‌سیحی، داوایان كرد كه‌ پێویسته‌ گرنگی به‌كورسییه‌كه‌ی پاپا بدرێت و له‌شوێنێكی شیاودا هه‌ڵبگیرێت.

شایانی باسه‌ پاپا فرانسیس له‌ 6ی ئادار سه‌ردانی شاری ئور-ی له‌ پارێزگای زیقاركردوو له‌ هه‌نگاوێكی مێژووییدا نوێژی یه‌كگرتوویی ئایینییه‌كانی ئیبراهیمی خوێند، به‌ڵام له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ كورسییه‌كه‌ی پاپا دزراوه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.