لهیادی یازدهی ئاداردا، ئهنجومهنی سهركردایهتى ههولێری پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه.
لهبهشێكی راگهیاندراوهكهدا هاتووه: یازدهی ئادار ڕۆژێکی پڕشنگدارە لە مێژووی خەباتی نەتەوەیمان کە دوو یادەوەری و دەسکەوتی گەورەی بۆ گەلەکەمان تێدا تۆمار کراوە . یەکەمیان ڕێکەوتننامەی ۱۱ی ئاداری ساڵی ۱۹۷٠ یە کە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ڕژێمێکی ستەمکار لە ژێر کاریگەری گەورەی شۆڕش و بەرخودان بە ڕێبەرایەتی باوکی رووحی نەتەوەیمان مستەفا بارزانی نەمر دان بە بوون و زمان و خاکی کوردستان دابنێت.
راشیدهگهێنێت: ئەمڕۆ هەولێر پایتەختی کوردستان و ناوەندی بڕیاری ئابوری و سیاسی و سەربازی کوردستانە.
دهقی راگهیاندراوی ئهنجومهنی سهركردایهتی:
بەرز و پیرۆز بێت ۱۱ ی ئادار
۱۱ی ئادار ڕۆژێکی پڕشنگدارە لە مێژووی خەباتی نەتەوەیمان کە دوو یادەوەری و دەسکەوتی گەورەی بۆ گەلەکەمان تێدا تۆمار کراوە . یەکەمیان ڕێکەوتننامەی ۱۱ی ئاداری ساڵی ۱۹۷٠ یە کە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ڕژێمێکی ستەمکار لە ژێر کاریگەری گەورەی شۆڕش و بەرخودان بە ڕێبەرایەتی باوکی رووحی نەتەوەیمان مستەفا بارزانی نەمر دان بە بوون و زمان و خاکی کوردستان دابنێت . ئەم دەسکەوتە مەزنە بوو بە هەوێنی هێنانەدی دەسکەوتەکانی ئەمڕۆ. لە ۱۱ ی ئاداری ساڵی ۱۹۹۱ گەلی کوردستان ڕژێمی دیکتاتۆری عێراقی لە هەولێر وەدەرنا و ئەمڕۆ هەولێر پایتەختی کوردستان و ناوەندی بڕیاری ئابوری و سیاسی و سەربازی کوردستانە .
لە یادانەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی شەهیدانی کوردستان سەروەرییان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لە یاد دادەنوێنین . سڵاو دەنێرین بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی کوردستان .
چەپکە گوڵی وەفا دەدەین لە یەخەی خەڵکی خۆڕاگر و بە ئەمەکی کوردستان .
جارێکی تر ۱۱ ی ئادار بەرز و پیرۆز
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر
۱٠/۳/۲٠۲۱
ئهنجومهنی سهرکردایهتی ههولێر: پایتەختی کوردستان بووهته ناوەندی بڕیاری ئابوری و سیاسی و سەربازی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.