کەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی هه‌ینی بڵاوکردەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو ، ئاسمانی ناوچه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم نیمچه هەور و هەوری تەواو دەبێت.
راشیده‌گه‌ێنێت: ،سبەى هه‌ینی، پلەکانى گەرما بە نزیکەى 5-7 پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە، لە کاتەکانى ئێوارەدا باران بارین کۆتاى دێت تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە .
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 11 ى 3 ى 2021، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە دەبێت، لە سلێمانی 17 پله و دهۆک 16 پله ، کەرکوک 20 پلەی سیلیزی دەبێت.
سبەش به‌م شێوه‌یه ده‌بیت:
هەولێر 14 پله ، دهۆك 14 پله ، سلێمانی 13 پله ، كه‌ركوك 18 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
ره‌وشی که‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.