Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 14:26

بەڕێوەبەری چاککردنەوەی ڕێگاوبانی ھەولێر: ئەمساڵ زۆرترین پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنه‌وه‌ و پاراستنی رێگاو بانی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت، ژمارەیەکی زۆری پڕۆژەی چاککردنەوەی ڕێگا و پردەکان ئامادە کراون و ئەمساڵ زۆرترین پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت و ئەو ڕێگا و پردانەی بەھۆی بارانەوە تێک چوون، نۆژەن دەکرێنەوە.

عیماد محه‌مه‌د ئه‌مین  ،به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنه‌وه‌ و پاراستنی رێگاو بانی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت:پڕۆژەیەکی زۆر لە سنووری پارێزگای ھەولێر ئامادە کراون و پێشبینیش دەکرێت لە ساڵانی ڕابردوو زۆر زیاتر جێبەجێ بکرێن، چونکە ژمارەیەکی زۆری پڕۆژەی ڕێگاوبانمان ئامادە کردووە.
ده‌شڵێت: سێ جۆر پڕۆژە ھەیە جێبەجێ دەکرێن، ھەیە پەیوەندیی بە پارێزگای ھەولێر ھەیە و ھەشە پەیوەندیی بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ھەیە و ھەشە پەیوەندیی بە قەپانەوە ھەیە بۆ ڕێگا سەرەکییەکان بەکار دێت.

 باسی لەوەش ده‌كات: ئێستا 27 پڕۆژە لەسەر بودجەی پارێزگای ھەولێر بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان ئامادە کراوە و تەنھا ماوە دەستیان پێ بکەین و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست پێ دەکەین.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنه‌وه‌ و پاراستنی رێگاو بانی هه‌ولێر ر ڕوونیشی کردەوە: 24 پڕۆژەی گەورەی ڕێگاوبانیش ئامادە کراوە لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، ئەمانە پڕۆژەی خێران و ھەرکاتێک ڕەزامەندییان لەسەر درا دەست بە جێبەجێکردنی ئەوانیش دەکرێت.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت: جگە لەوەش کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکەمان ھەیە کە پێیان دەگوترێت پڕۆژەی ئاسایی، ئەوانیش بڕیارە جێبەجێ بکرێن.'

 باسی لەوەش کرد: ھەمووی ئەو شه‌قامانه‌ی بەھۆی وەرزی بارانەوە تێک چوون، نۆژەن دەکرێنەوە و پردەکانیش بە ھەمان شێوە و تەنھا ئەمساڵ ئەو پردانەی تێک چوونە و چاک کراونەتەوە نزیکەی 13 پردن.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.