پارێزگای نه‌جه‌ف، شه‌شه‌م پارێزگای عێراقه كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ر "خراپ به‌ڕێوه‌بردن" و "گه‌نده‌ڵی" داوای له‌كارلادانی پارێزگاره‌كه‌ی ده‌كرێت.
سه‌دان كه‌س له پارێزگای نه‌جه‌ف باشووری عێراق، به‌مه‌به‌ستی له‌كارلادانی پارێزگار، لوئه‌ی یاسری و سزادانی، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا.
خۆپیشانده‌ران یاسری و پارێزگاره‌كانی پێشووی نه‌جه‌ف به "خراپ به‌ڕێوه‌بردن" و "تێوه‌گلان له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی" تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌وان هۆكارن كه دۆخی پارێزگاكه به‌م شێوه‌یه خراپ بێت.
جێگه‌ی باسه، خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی محه‌مه‌د مه‌یاحی، پارێزگاری واست، نازم وائیلی و پارێزگاری زیقار، له‌سه‌ر كارلابدات.
هاوكات له رۆژانی رابردوودا خۆپیشانده‌ران داوای له‌كارلادانی هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د جۆده، پارێزگاری موسه‌ننا و حه‌سه‌ن مه‌ندیل، پارێزگاری بابل و زوهێر شه‌علان، پارێزگاری دیوانییه -یان له پۆسته‌كانیان كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.