قەداسەتی پاپا له په‌یامێكدا رایگه‌یاند: لە هەولێر پەیامی برایانەم وەرگرت، دووبارە سوپاسی گەلی کورد دەکەم.
قەداسەتی پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكان لە تویتێکدا بە بۆنەی کۆتایی گەشتەکەی، نووسیویەتی: لە هەولێر پەیامی برایانەم وەرگرت، ئەو شارەی تیایدا سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆک وەزیرانەکەی و بەرپرسان و گەل پێشوازییان لێ کردم. دووبارە سوپاسی گەلی کورد دەکەم بۆ پێشوازییە گەرمەکەیان.
شایه‌نی باسه پاپا فره‌نسیس رۆژی 5ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی عێراقی كرد و له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش سه‌ردانی هه‌ولێری كرد له‌لایه‌ن و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی پێشوازی لێكراو دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه.
ئێوارەی هەمان رۆژ گەڕایەوە هەولێر و لە یاریگای نێودەوڵەتیی فرانسۆ هەریری بە بەشداری بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە رێوڕەسمێکی ئایینی مەسیحی کرد کە بەبەشداریی زیاتر لە 10 هەزار کەس بەڕێوەچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.