د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند: لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پڕۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن.
ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، چەندین پڕۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن کە بەشێکیان پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پارێزگاکانەوە هەیە و پێشتر لەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسەندکراون و بەشێکیش لەو پڕۆژانەن کە لە لایەن وەزارەتەکانەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن و لەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسندکراون کە ئەم پڕۆژانەی خوارەوەن:
• دروستکردنی پردی تووەقوت کە پڕۆژەیەکی ستراتیجییە و گەرمیان و هەڵەبجە بەیەکەوە دەبەستێتەوە .
• 15 پڕۆژەی خزمەتگوزاری قیڕ و گەیاندنی ئاو لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجە.
- نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانە.
• گەیاندنی کارەبا و دانانی محاویلە بۆ 9 شوێنی جیاواز لە سەنتەری شاری هەڵەبجە .
• نۆژەنکردنەوەی باڵاخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان.
• تەواوکردنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.